حەماس: دەنگی ڕۆژنامەنووسی فەلەستینی بێدەنگ ناکرێت
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بە بۆنەی ڕۆژی وەفا بۆ ڕۆژنامەنووسی فەلەستینی جەختی کردەوە کە ڕۆڵی ڕۆژنامەنووسی فەلەستینی بەهێزتر لە گولڵەکانی داگیرکەران دەمێنێتەوە و تاوانەکانی رژێمی داگیرکەر هەرگیز توانای بێدەنگکردنی دەنگی ڕاستییان نییە.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بە بۆنەی ڕۆژی وەفا بۆ ڕۆژنامەنووسی فەلەستینی ڕاگەیاند، "ڕۆژی وەفا بۆ ڕۆژنامەنووسی فەلەستینی ئەمساڵ لە کاتێکدا دێت کە کەرتی غەززە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بووەتە ئامانجی جەنگی کۆمەڵکوژیی وێرانکەر و لە دەستپێکییەوە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا، ٢٥٧ ڕۆژنامەنووسی فەلەستینی شەهید بوون."
حەماس جەختی کردەوە ئەم ئامارە، "ماهییەتی رژێمی داگیرکەر وەک مەترسیدارترین دوژمنی ئازادیی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنووسان ئاشکرا دەکات؛ چونکە ڕۆژنامەنووسان، گێڕانەوەی ڕاستەقینەی تاوان و کوشتارەکان بۆ جیهان دەگوازنەوە و پەردە لەسەر درۆهەڵبەستن و پڕوپاگەندەی ڕەشی میدیایی داگیرکەران هەڵدەماڵن."
حەماس بە وەبیرهێنانەوەی ئەوەی کە ٣١ی کانوونی یەکەم لە ساڵی ٢٠١٠ەوە بە دەستپێشخەریی حکوومەتی فەلەستین لە غەززە وەک ڕۆژی وەفا بۆ ڕۆژنامەنووسی فەلەستینی ناونراوە، ئەم بۆنەیەی بە ڕێزلێنان لە هەوڵ و قوربانیدانی ڕۆژنامەنووسان زانی کە لە ڕێڕەوی گواستنەوەی ڕاستی و چەسپاندنی گێڕانەوەی فەلەستینیدا وەستاون.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا، حەماس وێڕای ڕێزگرتن لە شەهیدانی ڕاگەیاندن و ڕاستی، بۆ برینداران هیوای چاکبوونەوەی بەپەلە و بۆ ڕۆژنامەنووسە دەستبەسەرکراوەکان هیوای ئازادیی نزیکی خواست و داوای لە دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ و مرۆیی کرد بەردەوام بن لە ئاشکراکردنی تاوانەکانی رژێمی داگیرکەر دژی ڕۆژنامەنووسان و بۆ دادگایی کردنی بکەرانی ئەم تاوانانە لە دادگاکانی نێودەوڵەتی هەنگاوی بەپەلە بنێن.
حەماس هەروەها داوای لە میدیاکان و دەزگا هەواڵییەکانی جیهان کرد پابەندی بنەما پیشەییەکانی بێلایەنی، ئەمانەت و ڕاستگۆیی بن و لە دووبارە بەرهەمهێنانەوەی گێڕانەوە چەواشەکار و درۆینەکانی میدیا زایۆنییەکان سەبارەت بەوەی لە غەززە و فەلەستین دەگوزەرێت، خۆیان بەدوور بگرن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧١ هەزار و ٢٦٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ٢٣٢ کەس.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومەتی غەززە ڕایگەیاند کە لە ساڵی ٢٠٢٥دا ٥٦ ڕۆژنامەنووسی فەلەستینی لە کاتی ئەرکدا شەهید بوون و ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە لە سەرەتای هێرشە جینۆسایدییەکانەوە شەهید بوون گەیشتووەتە ٢٧٥ ڕۆژنامەنووس.
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان لە یەمەن ژەمی گەرمی بەسەر خێزانە کەمدەرامەتەکاندا دابەش کرد کە قەیرانی مرۆیی لەوێ بەردەوامە.